ڤاسا ته‌نها پاپۆڕی جیهانه که له سه‌ده‌ی 17 ماوه‌ته‌وه. ڤاسا، که له سه‌دا 95 ی ماوه‌تۆ و پارێزراوه، و به سه‌دها په‌یکه‌ری تاشراو رازاوهتهۆه، گه‌نجینه‌یه‌کی هونه‌ری زۆر به‌نرخه و یه‌کێک له جوانترین دیمه‌نه توریستیهکانی جیهانه.
ئه‌م پاپۆڕه له مۆزه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌تی نمایش کراوه و جگه له‌مه نۆ پێشانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار، فرۆشگه‌یه‌کی مه‌زن و ڕستورانێکی
کلاس باڵای له خۆی گرتووه. تۆ ده‌توانی فیلمی سه‌باره‌ت به ڤاسا به پانزده زمان ببینیت. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ڤاسا ده‌که‌ن زۆرتر له ئه‌وانه‌یه که سه‌ردانی هه‌رکام له مۆزه‌خانه‌کانی دیکه له ناوچه‌ی سکاندیاویا ده‌که‌ن. ڤاسا ئه‌وه‌نده به‌نرخه که ده‌کرێت ته‌نها به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ردانی ستۆکهۆلم بکه‌ی.
نوقوم بوون
رٍؤذي 10 ي ئاب/ئاوطوستي 1628 ثاثؤرٍيَكي جةنطي طةورة ضارؤطةي هةلَكرد بةو نيازةي كة بةندةري ســـتؤكهؤلَم بةجـيَ بهيَليَت. ئةم ثاثؤرٍة كة تازة دروسـت كرابوو ناوي ظـاســــاي ليَنـرابوو ئةويش بةناوي
قةلَخاني ئةو بنةمالَةي كة حوكمي دةكرد. بۆ دیاری کردنی ئه‌م ڕووداوه ڕه‌سمییه به نیشانه‌ی ڕێز، له هه‌ندێک چه‌که‌وه که له کونا تایبه‌تیه‌کانی سه‌ر به‌ده‌نه‌ی پاپۆڕه‌که هاتبوونه ده‌ره‌وه، ته‌قه‌یه‌ک کرا.
له کاتێک دا که ئه‌م پاپۆڕه مه‌زنه به ئارامی به‌ره‌و ده‌روازه‌ی به‌نده‌ر که‌وته ڕێگا، له‌ناکاو بایه‌کی توند هه‌ڵی کرد. ڤاسا لار بووه‌وه به‌ڵام دیسان هه‌ستاوه. گژه‌بای دووه‌م ئه‌م پاپۆڕه‌ی له سه‌ر شان خست. له کوناکانی تایبه‌تی چه‌که‌وه ئاو چووه ناوی پاپۆڕه‌که. ڤاسا نوقمی ئاو بوو، و له‌گه‌ڵ خۆیدا لانی که‌م 30 وه شایه‌د نزیکه‌ی 50 تا 150 کارگه‌ری پاپۆڕی نوقم کرد. 333 ساڵ تێپه‌ڕ بوو تا ڤاسا دیسانه‌وه رووناکی ڕۆژی دی.
ئه‌و که‌سه‌ی که دیسانه‌وه ڤاسای دۆزیه‌وه
ئاندرێس فرانزێن (Anders Franzén)، که ڵێکۆڵێنهرێکی خۆکار بوو، له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی 1950 ده‌ستی کرد به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤاسا. ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه زۆر خۆشی ده‌هات له‌و پاپۆڕه په‌ک که‌وتووانه له که له نزیکی ماڵی باوکی له زنجیره دوورگه‌کانی ستۆکهۆلم دا بوون. کرمی پاپۆڕ، که به تێڕێدۆ ناوالیس ناسراوه، و داری پاپۆڕه په‌ک کهوهتووهکان له ئاوی سۆڵ دا ده‌خوات، ناتوانێت له ئاوه سۆڵه‌کانی بالتیک ده‌وام بێنێت. ئاندرێس فرانزێن باش ده‌یزانی که ئه‌م ڕاستییه تا چ ڕاده‌یه‌ک بۆ ئه‌و پاپۆڕانه که له باڵتیک نوقم بوونه گرنگه، وه سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1956 دا ڤاسای دۆزیه‌وه.
مه‌زنی ڤاسا له‌کاتی خۆی دا
ڤاسا له ستۆکهۆلم له ژێر چاودێری پاپۆڕسازی هۆله‌ندی، هێنریک هایبرتسۆن (Henrik Hybertsson) دروست کرا. هه‌ژمارێک له که‌سانی نه‌جاڕ، دارتاش، په‌یکه‌رتاش، ڕه‌نگکار، شوشهکار، چارۆگهساز، ئاسنگه‌ر و ژماڕیکی زۆر له پیشه‌گه‌رانی دیکه یارمه‌تی ئه‌م پاپۆڕسازهیان دا. سه‌رجه‌م چوارسه‌د که‌س له سه‌ر ڤاسا کاریان کرد.
ئه‌م پاپۆڕه به فه‌رمانی گۆستاڤی دووهه‌م ئادۆڵف (Gustav II Adolf)، پادشای سوید دروستکرا. دروستکرنی ڤاسا دوساڵی خایاند. پاپۆڕه‌که سێ دارچارۆگهی هه‌بوو، و ده‌یتوانی ده چارۆگه هه‌ڵگرێت. درێژی چارۆگه‌کان له نووکی داره‌وه تا تیری بن پاپۆڕ 52 متر وه له ئه‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر 69 متر بوو. قورسایی ڤاسا 1200 تۆن بوو. کاتێک که درستکردنی ته‌واو بوو، ڤاسا یه‌کێک له به‌هێزترین پاپۆڕگهلێک بوو که تا ئه‌و سه‌رده‌مه دروست کرابوو.
هه‌ڵه له چی دا بوو؟
ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌توانین به ووردی ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه بگرین که پاپۆڕ ده‌بێت چۆن دروست بکرێت تا شیاوی ده‌ریا بێت. له سه‌ده‌ی 17هم دا ئه‌وان له هه‌ندێک ئه‌ندازه‌ی براوهردکراو که‌ڵکیان وه‌ده‌گرت که پێشتر باش وڵامی دابووه‌وه. ئه‌مڕۆ به گوێره‌ی به‌ڵگه هاوچه‌رخه‌کان بۆ ئێمه ڕوون بوه‌ته‌وه که پلانه‌کانی دروستکردنی ڤاسا پاش ده‌ستپێکی کاری دروستکردن گۆردراون.
پادشا ده‌یویست که هه‌ژمارێکی زۆرتر له دۆخی ئاسایی له سه‌ر پاپۆڕه‌که چه‌ک دابنێت. ئه‌مه به‌و واتایه بوو که ئه‌و ئه‌ندازه‌یه که پێشتر بۆ ڤاسا دیاری کرابوو ئیتر به که‌ڵکی نه‌ده‌خوارد وه دروستکه‌رانی پاپۆڕه‌که سهرسووڕمابوون. ڤاسا له قه‌باره‌یه‌کی زۆر مه‌زن دروست کرا، و دوو نهۆمی بۆ چه‌ک ته‌رخان کرا. بنی پاپۆڕ پڕکرابوو له به‌ردی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی که ڤاسا له نێو ئاودا سه‌قامگیر بێت. به‌ڵام ئه‌م پاپۆڕه زۆر قورس بوو، وه ئه‌و 120 تۆنه به‌ردی سهقامگیرکهره که ئه‌و هه‌ڵی ده‌گرت به‌س نه‌بوو.
ڤاسا بۆ دروست کرا؟
وا دانرابوو که ڤاسا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین پاپۆڕه‌کانی هێزی ده‌ریایی سوید بێت. ئه‌و 64 تۆپی هه‌ڵده‌گرت، که زۆربه‌یان 24 پاوندێر بوون (واته گوله‌ی 24 پاوندی یا زۆرتر له 11 کیلۆیان ده‌هاویشت). سوید نزیکه‌ی بیست پاپۆڕی جه‌نگی هه‌بوو، به‌ڵام هیچکام له ئه‌وان هه‌ژمار یا قورسایی چه‌که‌کانیان به ئه‌ندازه‌ی ڤاسا نه‌بوو.
ڕه‌نگه ڤاسا به‌ره‌و پۆله‌ند که دوژمنی ژماره یه‌کی سوید بوو که‌وتبووه ڕێگا. شا سیگیسمۆند (King Sigismund) ، پاشای پۆله‌ند، ئامۆزای شای سوید بوو (باواگه‌وره ئه‌وان یه‌کێک بوو). سیگیسمۆند پێشتر جێنشینی پادشای سوید بوو به‌ڵام به هۆی باوه‌ڕی کاتۆلیکی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابرابوو.
پاش ئه‌وه‌ی که ڤاسا ده‌رهێنرا
پاش چه‌ند ساڵ ئاماده‌کاری له 24ی ئاپریلی 1961 دا ڤاسا هاته سه‌ر ئاو. ئه‌مجار نۆره‌ی پاراستنی ئه‌و بوو. پاپۆڕێکی په‌ک که‌وتوو که بۆ ماوه‌یه‌کی ئه‌مه‌نده زۆر له ژێر ئاو ماوه‌تۆ ناکرێت بێ پارێزداری به‌جێ هێڵدرێت. پاش ماوه‌یه‌ک ته‌خته‌داره‌کان درز ده‌به‌ن و پارچه پارچه ده‌بنه‌وه.
سه‌ره‌تا ڤاسا به ئاو شۆردرایه‌وه و له همان کاتدا کارزانان به دوای ڕێگایه‌کی کاریگه‌ر بۆ پاراستنی بوون. ماده‌ی پارێزه‌رێک که ده‌ست نیشان کرا پۆلی ئتیلن گلیکۆل (PEG) بوو، که ماده‌یه‌کی مۆم ئاسایه و له نێۆ ئاو ده‌تاوێته‌وه. ئه‌م ماده به ئارامی دزه ده‌کاته نیۆ داره‌وه، و جێگه‌ی ئاوی ناو داره‌که ده‌گرێت. بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ PEG له پاپۆڕه‌که دهپژێندرا.
په‌یکه‌ره‌کان
له‌گه‌ڵ ڤاسا دا 14000 شتی دارین دۆزرایه‌وه، که له نێو ئه‌مانه دا 700 په‌یکه‌ر هه‌بوو. به جیاوازی کاری پارێزداری له
سه‌ر هه‌رکام له ئه‌م په‌یکه‌رانه ئه‌نجام درا و پاشان له شوێنی سه‌ره‌کی خۆیان له نێۆ پاپۆڕه‌که دانرانه‌وه. ئه‌م کاره وه‌کوو ته‌واو
کردنی پازڵێکی زۆر سه‌خت بوو.
پاپۆڕه جه‌نگیه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌فده ته‌نها موتۆڕی جه‌نگ نه‌بوون، به‌ڵکو کۆشکی سه‌رئاو بوون. له سه‌ر په‌یکه‌ره دۆزراوه‌کان شوێنه‌واری ئاڵتوونکاری و ڕه‌نگ بوو. شیکاریه‌کانی ئه‌مڕۆ نیشان ئه‌دات که ئه‌و پاپۆڕانه به ڕه‌نگگه‌لی دره‌وشاوه له سه‌ر پێشزه‌مینه‌ی سوور ڕه‌نگ کرابوون. په‌یکه‌ره‌کان به وێنه‌ی شێر، قاره‌مانانی ناو ئینجیل، ئهمپراتۆرهکانی ڕۆم، گیانله‌به‌رانی ئاوی، که‌سایه‌تیه ئاسمانیه‌کانی یۆنان و زۆری دیکه دروست کراون. مه‌به‌ست له تاشینی ئه‌م په‌یکه‌رانه ڕیز گرتن له شای سوید و نیشاندانی هێز، فه‌رهه‌نگ، و ئامانجه ڕامیاریه‌کانی ئه‌و بووه.
ئهڕمڕۆ ڤاسا له چ دۆخێک دایه؟
چاککردنه‌وه و پارێزداری ڤاسا کارێکی به‌رده‌وامه. پاراستنی ڤاسا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی به دۆخی که‌ش و هه‌وا هه‌یه. له‌و ماوه‌یه‌دا که پاپۆڕه‌که نوقمی ئاو بوو، پشتوێنه ئاسنه‌کانی ژه‌نگی هێنا و بوو به هۆی ڕه‌ش بوونی ته‌خته‌داره‌کان که له داری به‌ڕوو تاشراون. له کۆتایی دا ته‌نها بزماره دارینه‌کان ئه‌و ته‌ختانه‌ی پێکه‌وه ڕاگرتبوو. مه‌وادی پیسی تێکه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ ئاو په‌ڵه‌ی گۆگهردی زۆری دروست کردبوو که دزه‌ی کردبووه نێو داری پاپۆڕه‌که‌وه. ئێستا ئه‌و گۆگرده له داره‌که دێته ده‌ره‌وه و پاش تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئۆکسیجنی هه‌وا ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئه‌سیدی سۆلفۆریک. ئه‌م ئه‌سیده زیان ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌خته‌داره‌کان، هه‌رچه‌ند بۆ مێوانای مۆزه‌خانه زیانی نییه. ئێستا، لێکۆڵینه‌وه له بۆ پاراستنی درێژخایه‌نی ڤاسا به‌رده‌وامه.
ڤاسا ماشێنی کات
کاتێک که ڤاسا نوقم بوو، کات ڕاوه‌ستا. ئه‌و شته‌ی که له ساڵی1961 ڕزگار کرا، پاشماوه‌یه‌کی نه‌گۆڕدراوی سه‌ده‌ی 17 بوو. هه‌رکام له ئه‌م هه‌زاران شته‌ی که دۆزرانه‌وه بۆ خۆی داستانێکی بۆ گێڕانه‌وه هه‌یه. له نێوان ئه‌مانه‌دا ئێسقانی کارگه‌رانی پاپۆڕ، که‌لووپه‌لی ئه‌وان، وه‌هه‌روه‌ها که‌ره‌سه‌ی پاپۆڕه‌که هه‌یه.
له نێو گڵ و قوڕی بنی ڤاسا دا رزگارکه‌ران شه‌ش چارۆگه‌یان دۆزیه‌وه که له کاتی کاره‌ساته‌که‌دا ههڵنهخرابوون. ئه‌م چارۆگانه کۆنترین چارۆگه‌ی پاپۆڕن که له جیهان دا مانه‌ته‌وه. ئه‌مانه پێش ئه‌نجامی کاری پارێزداری له سه‌ریان وه‌کوو تۆڕی داوتهنه ناسک بوون. لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر شته دۆزراوه‌کان هێشتا به‌رده‌وامه. له پێشانگاکانی ئه‌م مۆزه‌خانه زۆر شتی بێوێنه نیشان دراون، که ده‌ورانێکی کۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ورانه زیندوو ده‌کاته‌وه.
سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ڤاسا
کاتی کراوه
ژانویه هه‌تا مه‌ی وه سێپتا‌مبر تا دێسامبر
10.00 تا 17.00، چوارشه‌ممانه 10.00 تا 20.00
(ڕستورانی ڤاسا 10.00 تا 16.00)
ژوئه‌ن تا ئۆگێست
8.30 تا 18.00
(ڕستورانی ڤاسا 9.30 تا 17.30
31 دێسامبر
10.00 تا 15.00
(ڕستورانی ڤاسا 11.30 تا 14.00
ڕۆژانی داخراو 1ی ژانویه، 23 تا 25ی دێسامبر
کرێی سه‌ردان
گه‌وره‌ساڵان 130 کرۆنای سوید
منداڵان (0 تا 18 ساڵان) خۆڕایی
خوێندکاران (کارتی ناسینه‌وه پێویسته) 100 کرۆنای سوید
گه‌شته‌کانی مۆزه‌خانه به زمانی ئینگلیسی رۆژانه چه‌ند جار ئه‌نجام ئه‌درێت.
گه‌شته‌کانی گروپگه‌لی زۆرتر له 9 که‌س ده‌بێت پێشتر ڕیزێرڤ کرابێت.
فیلمی سه‌باره‌ت به ڤاسا به ژێرنووسی ئینگلیسیه‌وه رۆژانه له هه‌ر کاتژمێر دا نیشان ئه‌درێت.
بۆ دیتنی ئه‌و فیلمه به زمانه‌کانی دیکه ده‌توانی له پێشه‌وه ڕیزێرڤ بکه‌ی.
ئیمه‌لی ڕیزێرڤ کردن: bokningen.vasa@maritima.se
به‌م شێوازانهخۆت دهگهیهنیتهمۆزهخانهی ڤاسا
مۆزهخانهکهلهسهر دوورگه‌ی یورگۆردێن هه‌ڵکه‌وتووه، دوای پردی یورگۆردێن به‌ره‌و لای ڕاست لا بده.
ناونیشانی سه‌ردان کردن بریتیه‌له(Galärvarvsvägen 14) له‌ستۆکهۆڵم.
بهپیادهڕهویی لهوێستگای ناوه‌ندیی ستۆکهۆڵم (Stockholms centralstation)هوهسی دهقیقهیهیاخود لهوێستگای میتڕۆی کارڵاپلان دهدهقیقهیه.
سواری تراموای (Spårvagn)ی ژمارهلهلهسێرگێلس تۆرگی/هامنگاتان ببه‌و له وێستگای نوردیسکا موسیێت/ڤاساموسیێت دابه‌زه.
پاسی ژمارهلهوێستگای ناوه‌ندیی ستۆکهۆڵمهوهیاخود لهسێرگێلس تۆرییهوه ده‌چێت بۆ یورگۆردسبرون.
پاسی ژمارهلهکاڕلاپلان ده‌چێت بۆ نوردیسکا موسیێت/ڤاساموسیێت.
له‌ڕێگای سواری به‌له‌مه‌وه لهسلوسێن/گاملا ستانه‌وه به‌ره‌و یورگۆردێن. به‌هاوینان لهنیبروپلانیش ده‌کرێت سوار بیت.
Djurgården
دوورگه‌ی Djurgården ، که کاتی خۆی باخی نهچیرهڕاوی بنه‌ماڵه‌ی پاشا بووه، ئێستا شوێنێکی دڵڕفێنی پشوودان
وحهسانهوهیه که له ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆلم دایه و هه‌رساڵه میلیۆنها که‌س سه‌ردانی ده‌که‌ن. شوێنه جوانه‌کانی ئه‌م باخه بریتین
له Skansen، که یه‌که‌مین مۆزه‌خانه‌ی جیهان له هه‌وای ئازاد دایه، Junibacken که کاراکتره پڕهۆگرهکانی ناو
کتێبه‌کانی نووسه‌ری ناوداری چیرۆکی منداڵان، Astrid Lindgrenله خۆی ده‌گرێت، پارکی سه‌رگه‌رمی Gröna
Lund، مۆزه‌خانه‌ی ڤاسا، و زۆر شتی دیکه.
ڕابه‌رانی گه‌شت:
له ده‌رۆی مۆزه‌خانه شوێنی پارکینگ بۆ ڕابه‌رانی گه‌شت هه‌یه.
ئۆتۆمبێلی خۆتان:
شوێنی پارک کردن له Djurgården زۆر که‌مه. ئاسانترین کار ئه‌وه‌یه که ئۆتۆمبێله‌که‌ت پێش گه‌یشتن به پرده‌که له
Strandvägen یان Narvavägen پارک بکه‌ی.